پرۆسه‌ى توندوتیژى له نێوان قوربانى و جه‌لاددا
عومةر كةريم بةرزنجى
-1-
پرۆسه‌ى توندوتیژى مێژوویه‌كى دێرینى هه‌یه, هه‌رله سه‌ره‌تاى دیرۆكى مرۆڤایه‌تیه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه ده‌شىَ یه‌كه‌مین كرده‌ى توندوو تیژى به‌كوشتنى (هابیل) ده‌ست پێبكات له‌لایه‌ن قابیلى براوه, ره‌نگه زۆربه‌مان ئه‌و بۆچونه‌مان لادروست بووبێت كه ئه‌گه‌ر قابیل ده‌ستى به‌خوێنى براكه‌ى سور نه‌بوایه‌و نه‌یكوشتایه, ماكى توندرِه‌وى و شه‌رِو كوشتار نه‌ده‌بووه میرات و پانتاییه‌كى به‌رفراوانى له مێژووى مرۆڤایه‌تى داگیر نه‌ده‌كرد, ناكرىَ ئه‌م بۆچونه به‌ته‌واوى به‌دروست بزانین چونكه بیریارێكى وه‌ك (هۆبز) پێى وایه مرۆڤایه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى ئاژه‌ڵێكى درِنده‌یه‌و پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى بریتىیه له جه‌نگ و تاڵانى و تێكشكاندنى هه‌رشتێك كه‌له‌سه‌ر رێگاكه‌یدا ده‌وه‌ستێت, بۆ به‌دى هێنانى ئاره‌زووه‌كانى توندوتیژى یاخود سه‌رهه‌ڵدانى پرۆسه‌ى توندوتیژى په‌یوه‌ندییه‌كى رِیشه‌یى به‌و ژینگه‌و ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه كه‌كه‌سى توندرِه‌وى تێدا ده‌ژى هۆكاره (كۆمه‌ڵایه‌تى, سیاسى, ئابورى)یه‌كانیش رِۆڵێكى گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌رهه‌ڵدانى توند‌و تیژى و توند رِه‌وى, رۆسۆ گوته‌نى (توندوتیژى توندوتیژى به‌رهه‌م دێنێت) هه‌موو كارێك كاردانه‌وه‌ى هه‌یه تۆ دێیت و سنورى ئازادیه‌كانم به‌رته‌سك ده‌كه‌یته‌وه و ده‌ته‌وێت جموجوڵه‌كانى ژیانم به‌ویستى خۆت ئارِاسته بكه‌یت ده‌بێت چاوه‌رِوانى سه‌رهه‌ڵدانى كارى توندوتیژ بكه‌یت له‌لایه‌ن منى قوربانیه‌وه, كاتێك تۆ ده‌بیته جه‌لادو منیش به قوربانى تۆ دێیت و له‌به‌رانبه‌ر مندا موماره‌سه‌ى توندوتیژى ده‌كه‌یت ئیدى له‌لایه‌ن منى قوربانیه‌وه هه‌وڵى رووبه‌رِووبونه‌وه‌و به‌ره‌نگارى سه‌رهه‌ڵده‌دات, نه‌ك ملكه‌چى و گوێرِایه‌ڵى بۆ جه‌لاد, ده‌ڵێن له زوودا جه‌لادێك مه‌نجه‌ڵێك ئاو گه‌رم ده‌كات و ده‌یه‌وێت قوربانییه‌ك فرِىَ بداته ناوى كابراى قوربانى له‌تاو گیانى خۆى په‌لامارى جه‌لاده‌كه ده‌داو قه‌پێك له ده‌ستى ده‌گرێت, جه‌لاد ده‌یكاته هاتوهاوار و ده‌ڵىَ (سه‌یر كه‌ن ئه‌مه چه‌ند درِنده‌یه خه‌ریك بوو بم خوات) كابراى جه‌لاد هه‌ست به‌درِنده‌یى خۆى ناكات له‌كاتێكدا پرۆسه‌ى سرِینه‌وه‌ى ئه‌وى دى ئه‌نجام ده‌دات, كه‌سێتى جه‌لاد كه‌سێتییه‌كى سادییه‌و چیژو له‌زه‌ت له ئازاردان و كوشتنى به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا ده‌بینىَ هه‌ندێك جار جه‌لاد به‌كوشتنى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى راناوه‌ستىَ, به‌ڵكو جه‌سته‌ى قوربانیه‌كه‌ش ده‌شێوێنێت, له‌ناخى كه‌سى توندرِه‌ودا مه‌رگ دۆستى به‌جۆرێك ئاماده‌یى هه‌یه, ژیان دۆستى له‌ناخى كه‌سى توندرِه‌ودا ده‌كوژێت و هه‌ستى جوانى و ژیان دۆستى له‌ناخیدا كاڵده‌كاته‌وه و ناى هێڵێت, كه‌سێكى وه‌ك (ته‌یمورى له‌نگ) به‌جۆرێك عه‌شق و شه‌یداى خوێن رِێژى و كوشتارگه‌كان ده‌بێت ده‌ڵىَ (من سه‌رم له‌و مه‌ینۆشانه سورِ ده‌مێنێت به‌خواردنه‌وه‌ى جامىَ مه‌ى خۆیان مه‌ست ده‌كه‌ن! بۆچى ده‌ست ناده‌نه شمشێرو بێنه مه‌یدانى شه‌رِى نه‌به‌رده‌وه‌و خوێن برِێژن تاتێبگه‌ن كه‌سه‌رخۆشى شه‌رِ سه‌د جار له سه‌رخۆشى مه‌ى خۆشترو به‌چێژتره! مه‌ى دواى چه‌ند ساتێك مرۆڤ خومارو بى























